٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

Kdp.infp ناوی قوربانییەکانی شەڕی نێوان دوو خانەوادەی پارێزگای کەرکووک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ ھەڵۆ نەجات بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکووک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ لەشاری کەرکووک شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویداوە، لەئاکامدا 5 کەس گیانی لە دەستداوە 6 کەسی تریش برینداربوون.

ھەلۆ نەجات گوتیشی: ھۆکاری شەڕی نێوان ئەم دوو بنەماڵەیە لە سەر زەوی و زاربووە. نەجات روونیشیکردەوە، دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو ئێستا شەڕەکە کۆنترۆلکراوە و کوژارەوەکانیش رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

ناوبراو ناوی کوژار و بریندارەکانیشی ئاشکراکرد، ئەوانەی لەم شەڕەدا کوژراون ناویان "شڤان جەبار کاکە و نەجم مەجید و محەمەد مەجید حەمید و عەبدولا مەجید حەمید و سیامەند محەمەد مەجید"، ھەروەھا ناوی بریندارەکانیش بریتی بوون لە "دارا حامد کاکە و رێباز سەعید کاکە و گۆران جەبار کاکە و ئەرکان جەبار کاکە و بورھان جەبار کاکە و گەیلان جەبار کاکە".

هەواڵی پەیوەندیدار