٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عومەر نورەدینی: بەنیازین لەسەر ئەوە رێكبكەوین قسەكردن لەسەر بودجە زۆر نەخایەنێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info -/ بۆ ئەوەی ئەمساڵ وەكو پار گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان زۆر نەخایەنێت و بەپێی پێویست قسە بكرێت، ئەگەری ئەوە هەیە فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان لەمبارەوە رێکكەوتنێك بکەن.

 عومەر نوردەینی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ(kdp.info) گوتی: لەمیانەی ئەو دانیشتنەی كە لەنێوانسەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت قسە لەسەر ئەوە دەكرێت لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی ئەمساڵپێویستە ئەندامانی پەرلەمان بە پوختی قسە بكەن، نەك چەندین كاتژمێر بەهەدەر بدرێتئەمەش ببێتە هۆی دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجە . بۆچونێك هەیە لە نێو ئەندامانی پەرلەمان كە كات دیاری بكرێت بۆ ئەندامان بۆ قسەكردن لەسەر بودجە چونكە دیاریكردنی كات بۆ ئەو جۆرە كۆبوونەوانە زۆر گرنگە، چونكە لە ساڵی رابردوودا ئەندامی پەرلەمان هەبوو زیاتر لەیەك سەعات لەسەر بودجە لەناو هۆڵی پەرلەمان قسەی كردووە و بەكۆی گشتی زیاتر لە 60 سەعات قسە لەسەر بودجە كراوە.ئەمەشلەدنیادا وێنەی نییە نمونەیەكی زیندوو بۆ ئەمە لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هەبوونی ئەو هەموو كێشە و گرفتانە، كەچی تەنیا دوو رۆژ تا سێ رۆژ قسە لەسەر بودجە دەكرێت و دواتر پەسەند دەكرێت.

 ئەم ئەندامەی پەرلەمان گوتیشی: بەنیازین سەرجەم فراكسیۆنەكان لەسەر ئەوە رێكبكەوین كە ئەمساڵ قسەكردن لەسەر بودجە زۆر نەخایەنێت و بەپێی پێویست دانیشتن لەبارەی بودجەوە بكرێت و پێویستە جۆری گفتوگۆكان بەپێی پسپۆڕی بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار