سێشەممە دوا وادەیەو چەند لیژنەیەكیش راپۆرتیان سەبارەت بە بودجە پێشكەش بە لیژنەی دارایی نەكردووە

هەولێر- تایبەت بە kdp.info / رۆژی سێشەممە دواین وادەیە بۆ ئەوەی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان راپۆرتی خۆیان لەبارەیپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ەوە پێشكەش بە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوریلە پەرلەمانی کوردستان بكەن، بەڵام تاوەكو ئێستا چەند لیژنەیەك ئەو راپۆرتەیان پێشكەش نەكردووە.
د. ئاراس حوسێن سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆ kdp.infpگوتی: رۆژی سێشەممە 15-1-2013دواین رۆژی ئەو وادەیە كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە لیژنەكانی ناو پەرلەمانی دابوو بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان لەمەڕ بودجەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان پێشكەش بە لیژنەی دارایی بكەن. ئەمەش دوای گفتوگۆی سەرجەم ئەندامی ئەو لیژنانەو لایەنە پەیوەندیدارەكان و تاوەكو ئێستا 10 لیژنە راپۆرتیان پێشكەش بە لیژنەكەمان كردووە، بەڵام چەند لیژنەیەك ماوەو تاوەكو ئێستا راپۆرتیان پێشكەش نەكردووەو ئەگەری ئەوە هەیە لەكاتژمێرەكانی داهاتوورادەستی لیژنەی بكەن.
ناوبراو گوتیشی: دوای ئەوەی لیژنەكەمان سەرجەم راپۆرتەكانی گەیشتە دەست ئێمەشراپۆرتێكی گشتگیری لێ ئامادە دەكەین و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەین بۆ ئەوەی دواتر لەناو هۆڵی پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە بكرێت.
سەبارەت بە كاتی دانشتنی پەرلەمان لەسەر بودجەی 2013 ی هەرێمی كوردستان ناوبراو گوتی: بەهۆی زۆری لاپەڕەكانی راپۆرتەكە ئێمە چەند رۆژێكمان پێویستە بۆ ئامادەكردنی ئەو راپۆرتە گشتگیرە




