٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق نەیتوانی ھەردوو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فیدرالی پەسەند بکات

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەی چەند پرۆژە یاسایێک کرد و بڕیاریش بوو ھەردوو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فیدرالی پەسەند بکرێن، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەلایەنەکان نەگەیشتبوونە رێککەوتن، دەنگدانی لەمەڕ دواخرا بۆ ھەفتەی داھاتوو.

لەمبارەیەوە د.سەعید خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی چوار خاڵ کرد، خاڵی یەکەم بانگھێشتی وەزیری وەرزش و لاوان کرابوو، بەڵام لە بەرئەوەی ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو پەرلەمان بڕیاری دا بێ ئامادەبوونی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت و ھەفتەی داھاتوو بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئایا متمانەی لێوەربگیرێتەوە یاخود نا؟ خاڵەکەی دیکە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ماوەی ھەرسێ سەرۆکایەتی عێراق کرا، کە پێشنیار کراوە بۆ ئەوەی بکرێتە تەنیا دوو خول، خاڵی سێیەم و چوارەم ھەردوو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فیدراڵی بوو، بەڵام لەبەرئەوەی لایەنەکان لەمبارەوە نەگەیشتبوونە رێککەوتن، کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ھەفتەی داھاتوو.

د.سەعید خۆشناو گوتیشی: لیستی دەوڵەتی قانون بەھەموو شێوەیەک دژی پەسەندکردنی ئەم دوو پرۆژە یاساییە و نایەوێت پەسەندبکرێت و بەربەست دروست دەکات، بەڵام پەرلەمان بڕیاری دا گەر تاوەکو ھەفتەی داھاتوو لایەنەکان لەبارەی ئەم دوو پرۆژە یاسایە نەگەنە ھیچ رێککەوتنێک بەم شێوەی ئێستا پەسەند دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار