پەكەكە تاوانی كوشتنی 3 ئافرەتە كوردەكەی پاریس خستە ئەستۆی توركیا

توركیا – تایبەت بەkdpinfo/ ئەندامێكی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە تاوانی كوشتنی هەر 3 ئافرەتە چاڵاكوانەكەی كوردی لە پاریس، خستە ئەستۆی دەوڵەتی توركیا، جەمیل بایەك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی (kck)لەلێدوانێكی بۆ رۆژنامەی ئازادیا وڵات رایگەیاند: ئەو سێ ئافرەتەی كورد بەدەستی بكوژانی دەوڵەتی توركیاوە بووە، خودی پیاوانی توركیا لەپشتەوەی پیلانی ئەو كردەوە تیرۆرییەی پاریس بوونە، جەمیل بایەك هەروەها دەڵێت: وەك دیارە هێزەكانی ئەمنی و ئەرگەكۆن لە توركیا، دەستیان ناگاتە چەكدار و سەركردەكانی پارتی كرێكارنی كوردستان پەكەكە، بۆیە هەوڵیانداوە لەرێگای ئەو كردە تیرۆرییانە سەركردەكانی پەكەكە بكوژن، سەبارەت بە لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردوغان كە گوتبووی: گومان دەكرێت بەهۆی ململانێی ناوەخۆی پەكەكەوە ئەم 3 ئافرەتە كوردە كوژرابن، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی (kck)هەروەها رایگەیاند: قسەكانی ئەردۆغان تەنیا هەڵقوڵاوی ترس و دڵەراوكێیە لە هۆكاری ئەنجامدانی ئەو كردەوە قێزەونانەیان و شلەژانی زۆریشیان پێوە دیارە، شایەنی باسە شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە ناوچەی دەی پاریسی پایتەختی فەرنسا 3 ئافرەتی كوردی چاڵاكوان، بەگوللە لەسەریان كوژران.




