٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کۆتایی خولێکی لاوی سەرکردە جەخت کرایەوە کە ویستی گەنجی كوردستانی بۆ فێربوون لەهەڵكشان دایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە kdp.info/ ئەمڕۆ 14/1/2013، بەچاودێری و ئامادەبوونی دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگری پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسان، رێكخراوی زەنگ تایبەت بە راگەیاندن رێورەسمی كۆتاییهاتنی خولی گەنجانی سەركردە و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ میدیا سازكرد.

سەرەتای رێورەسمەكە هێمن كاكەیی سەرۆكی رێكخراوی زەنگ سوپاسگوزاری خۆیانی بۆ پشتیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەربری لەكردنەوەی خولەكە و ئەوەی روونكردەوە لەماوەی دوو هەفتەدا بە بەشداری سیی و هەشت قوتابی كاری پراكتیكی لەبارەی راهێنان لەسەر شێوازی ئاخاوتن و بەرزكردنەوەی توانا جەستەیی و هونەرییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن لەلایەن مامۆستایانەوە پێشكەشكرا ئەوەشی راگەیاند كەوا بۆمان روون بۆتەوە ویستی گەنجی كوردستانی بۆ فێربوون لەهەڵكشان دایە و لەخولەدا لەشارەكانی كوردستان هاتوون بەشداری خولەكەیان كردوەو هیوای خواست زیاتر پەرە بەتوانی گەنجانی سەركردە بدرێت،

پاشان لەلایەن دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و جێگری پارێزگار و بەرپرسانی ئامادەبوو بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربوانی خولەكە دابەشكرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار