سەرچاوەیەک بۆ kdp.info: فازیل میرانی سەلامەتە و ئەوەی گوتراوە راست نییە

ههولێر- تایبهت به kdp.info/ سەرچاوەیەکی نزیک لە رێزدار فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوە رەتدەکاتەوە کە جەنابی سکرتێری مەکتەبی سیاسی لەئەنجامی رووداێکدا زیانی بەرکەوتبێت و ئەو هەواڵەی بڵاویشکراوەتەوە شێوێندراوە و راستی تێدا نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە خەلیل بەرواری سکرتێری رۆژنامەوانی فازیل میرانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت هەواڵێکی ماڵپەڕی رووداو گوایە فازیل میرانی بەهۆی رووداوێکە زیانی جەستەیی پێگەیشتووە، تایبەت بە kdp.info رایگەیاند: ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی رووداو بڵاوکراوەتەوە بنەمای راستی تێدانییە و شێوێندراوە، راستە رۆژی هەینی 11-1-2013رووداوێکی هاتوچۆ قەوما، بەڵام جەنابی فازیل میرانی سەلامەتە و زیانی جەستەیی پێنەگەیشتووە و ئەوەی گوتراوە راستی تێدا نییە، هەروەها لەم رووداوەدا گوایە کەریم ژەنگاری وەزیری ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی لەگەڵدابووە، رایدەگەینن کە ئەمەشیان دروست نییە و بەرێزیان لەم رووداوەدا هاوڕێی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی نەبووە.
سەرچاوکەی گوتیشی فازیل میرانی سەلامەتە و لەرووی تەندروستییەوە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە و ئەوەی رووشیداوە، لەئەنجامی روودانی ئاسایی هاتوچۆوە بووە، سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێک لە رووداوەکە نەبووە. بۆیە ئەمە کارێکی نادروستە هەواڵی شێوێندراو بڵاوبکرێتەوە، بێ ئەوەی راستی زانیارییەکان پشتراست بکرێنەوە .




