٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی بەبێ گوێدانە مەرجەعەكانی ئاینی كار بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بەkdp.info / سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق خوزەیر خوزاعی گفتوگۆی كردووە، لەبارەی چۆنیەتی هەڵوشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرەڕای ناڕەزایی مەرجعەكانی ئاینی شیعە و لایەنەكانی دیكەی عێراق، سەرچاویەك بە ماڵپەری چاكوچی رایگەیاندووە: بە سوود وەرگرتن لە غیابی سەرۆكی كۆماری عێراق بەرێز جەلال تاڵەبانی، نوری مالیكی دەیەوێت، دەسەڵاتی سەرۆكایەتی كۆماریش بخاتە ژێر ئیرادەی خۆیەوە و شەڕێكی دەستووری بكات، ئەویش بە ئامانجی هەڵوشانەوەی پەرلەمانی عێراق و سازكردنی هەڵبژاردنێكی پێشوختە كە لەو بڕوایە دایە لەدوای ئەم هەڵبژاردنە بەسوود وەرگرتنی دەسەڵاتەكانی زۆرینە دەنگەكان بەدەست دێنێ، سەرچاوەكە راشیگەیاندووە: بەپێی دەستوور رەنگە لە ئێستادا خوزاعی بڕیاری هەڵوشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بدات، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو دەسەڵاتەش مالیكی دەیەوێت روو لە دادگای فیدراڵی بكات، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە هەرچەندە مەرجەعەكانی ئاینی و لیستی عێراقییە بە ئاشكرا ناڕەزایی خۆیان دەربڕییوە، بەڵام مالیكی سوورە لە غیابی سەرۆك كۆمار، بۆ زیاتر فراوانبوونی دەسەڵاتی، بڕیاری هەڵوەشانەوە و سازكردنی هەڵبژاردنێكی پێشەوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بدات، شایەنی باسە دوێنێ لە نەجەف مەرجعەكانی ئایینی پێشنیازی هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لایەن مالیكییەوە بە شاندێكی هاوپەیمانی نیشتمانیان راگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار