٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كورد لە جەلەولا لە 10%ـی كەم بووه‌ته‌وه‌

سەرچاوە: Hewler


بەرپرسی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت كە حزبی عەودە كە لە پاشماوەكانی حزبی بەعسی قەدەغەكراو پێك دێت، داوای سەرانە لە پزیشك و فەرمانبەرانی كوردی جەلەولا دەكەن.
ەمەیش بەشێكی دانیشتووانی كوردی ناحییەكەی ناچار كردووە بەرەو ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی هەرێمی كوردستان بچن.
(شێركۆ تۆفیق) لە لێدوانێكدا ئاماژەی دا كە رێژەی كورد لە ناوچەی جەلەولا لە چەند ساڵی رابردوودا، بەرەو كەمبوونەوەیەكی “زۆر” رۆییشتووە و گوتیشی كە ئێستا ئەو رێژەیە لەو شارۆچكەیە لە 10% كەمترە.
هۆكاری ئەوەیشی بۆ “هاتنی موژدەی بەناو خێر كە سوپای عێراق سەرپەرشتیی دەكات و كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر زیادبوونی كردە تیرۆریستییەكانی دژ بە كورد هەیە، هەروەها بەڕێوەچوونی تەعریب و سەندنەوەی موڵكەكان لە كورد لە لایەن دەستەی سكاڵاكانی موڵكایەتی و نەبوونی خزمەتگوزاریی و پاڵپشتیی هەرێمی كوردستان بۆ كوردەكانی ئەو ناوچەیە."

ئەو بەرپرسەی پارتی لە جەلەولا، لە درێژەی قسەكانیدا ڕوونیشی كردەوە: “بە تەنیا لە پاش ساڵی 2003ـوە تاوەكوو ئێستا رێژەی 25%ـی كوردانی جەلەولا ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە.” گوتیشی كە لە بەرانبەر ئەوەدا، چەندین گەڕەكی عەرەب لە ناحییەكە دروست كراون كە لەو عەرەبانە پێك دێت كە لە دەرەوەی جەلەولاوە هێنراونەتە ناحییەكە.
(شێركۆ تۆفیق) لە درێژەی قسەكانیدا  هێمای بۆ ئەوەیش كرد كە ئەو تەقینەوانەی كوردەكان دەكەنە ئامانج، لە زیادبووندان و كوردەكانی جەلەولا “لەوپەڕی خراپیدان، بە تایبەت لە رووی ئەمنییەوە.”
شێركۆ) ئەوەیشی خستە ڕوو كە رێژەی كورد لە شارۆچكەی جەلەولا لە ساڵی 1963ـدا گەییشتووەتە 75%ـی دانیشتووانەكەی.

هەواڵی پەیوەندیدار