٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ماردین چەكدارێكی پەكەكە كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

كوردستانی باكور – تایبەت بە/kdp.info لە شاری ماردینی كوردستانی باكور لە دەرنجامی گەمارۆدان و بەسەردادانیماڵیك، لەلایەن هێزەكانی ئەمنی توركیاوە، چەكدارێكی سەر بەپارتی كرێكارانیكوردستان (پەكەكە) كوژرا، رۆژنامەی حوریەتی توركیا لە بڵاوكراوەی ئەمرۆیدا،رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری لە بوونی چەكدارێكی پەكەكە لەماڵێكیناوچەی توسایبینی سەر بە شاری ماردین، هێزەكانی ئەمنی توركیا ماڵەكەیانگەمارۆداوەو دوای شەڕێكی نیو كاتژمێری كە بۆمبی دەستی و تەقە و چەكی سووكیتێدا بەكار هێنرا، چەكدارەكەی پەكەكە كوژرا، رۆژنامەی حوریەتی توركیا،لەبارەی كوژران و برینداربوونی سەربازانی سەر بەهێزەكانی ئەمنی توركیا وزەرەو زیانەكانی ماڵی رووداوەكە، هیچ زانیاری نەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار