٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەرجەعەكانی شیعه‌:هەڵوشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێلی سووره‌

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ مەرجەعەكانی شیعە مەزهەب، هەڵوشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هێلی سوور وەسفدەكەنو هاوپەیمانی نیشتمانیش لەو باریەوە ئاگادار دەكاتەوە، مەدا پریس لە سەرچاویەكی باڵای هاوپەیمانییەتی نیشتمانی گواستۆتەوە، كە مەرجەعەكانی شیعە مەزهەب لە كاتی دیداریان لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەرییەكانی ئەو تەنگەژەیە كردووە، تێدا پێشنیازی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق و هەموو پێناسەیەكیش بۆ ماددەی 64 دەستووری عێراقییان رەتكردۆتەوە، سەرچاوەكەی هاوپەیمانی نیشتمانی راشیگەیاندووە: مەرجعەكانی شیعە، پێیانوایە هەڵوشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم كات و بارودۆخەی ئێستا زۆر مەترسیدارە و ئەم كارەشیان بەهێڵی سوور وەسفكردووە، بە بۆچوونی مەرجەعەكان، پەرلەمان ئیرادەی گەلی عێراقی دەنوێنێ، شایەنی باسە شاندەكەی هاوپەیمانی نیشتمانی لە نەجەف لەگەڵ كەسایەتییەكانی ئایینی دیدار و راوێژی كردووە، لەوانە رەزا سیستانی و ئیسحاق فەیاز .  

 

هەواڵی پەیوەندیدار