٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەرمان خەتاری: حکوومەتی بەغدا داوای لیستی گیراوانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ وتەبێژی لیستی برایەتی نەینەوا لەپارێزگای موسڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی ئەحرار لە پارێزگای موسڵ بەردەوامە و سورن لە سەر ئەوەی تاوەکو حکوومەت وەڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران نەداتەوە ئەوان بەردەوام دەبن.

دەرمان خەتاری گوتیشی، تاوەکو ئێستا حکوومەت وەڵامی داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانی نەداوەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت وەزارەتی مافی مرۆڤ داوای لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کردووە، لیستی ناوی گیراوانی پارێزگای موسڵیان بۆ رەوانە بکەن، بۆئەوەی کێشەکەیان چارەسەر بکەن، بەڵام ئەمەش تاوەکو ئێستا بەفەرمی نییە .

خەتاری رونیشیکردەوە، ئێمە وەکو لیستی برایەتی نەینەوا پشتگیری لە داخوازییە رەواکانی خەڵکی پارێزگای نەینەوا دەکەین، لەبەر ئەوەی زۆرینەی داخوازییەکانیان دەستورین.

ناوبراو سەبارەت بە ھەڵوێستی لیستی برایەتی لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەی یاسای لێپرسینە و دادپەروەری و ماددەی چواری تیرۆر گوتی: بەرای من حکوومەت بەشێوەیەکی عادیلانە مامەڵە لەگەڵ ئەم یاسایانە ناکە و جیاوازی دەکات تایبەت لەو پارێزگایانەی کە سونەنشینن، بۆیە ھەڵوێستی ئێمەش ئەوەیە کە پێویستە بە شێوەیەکی عادیلانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار