بڕیارە سبەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دوو خاڵ لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان کۆبیتەوە

تایبەت بە kdp.info/ سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لەسەر داوای سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریارە سبەی پێش نیوەرۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکان لەبارەی دوو خاڵ کۆبێتەوە.
د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند، بریارە سبەی کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان سازبکرێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دوو خاڵ دەکرێت، ئەوانیش پرۆژە نەخشە رێگای بزوتنەوەی گۆران کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا پێشکەشیان کردووە و پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠١٣ ھەرێمی کوردستان.
د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان نووسراوی بۆ سەرجەم فراکسیۆنەکان ناردووە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەی بەشداربن و تاوتوێی ئەم دوو خاڵە بکەن وسەرنج و تێبینی خۆیان لەبارەیەوە بخەنە روو.
بڵند ئیبراھیم




