بەھۆی رێک نەکهوتنی کوتلەکان لەبارەی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فیدراڵی کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ دوای نیوەرۆ دواخرا

تایبەت بە kdp.info/ بریاربوو ئەمرۆ کاتژمێر10ى بەیانی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی ھەردوو یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فیدراڵی نەگەیشتونەتە ھیچ رێکەوتنێک، سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبونەوەکەی بۆ دوای نیوەرۆ دواخست.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا کوتلەکانی ناو پەرلەمان لەبارەی ھەردوو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و دادگای فدراڵی نەگەیشتونەتە رێکەوتن و برواش ناکەم بتوانن بگەنە ھیچ رێکەوتنێک.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیش، بۆ پێدانی کاتی زیاتر بە کوتلەکان سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبونەوەی بەیانی بۆ دوای نیوەرۆ دواخست، بەڵام زۆر زحمەتە بگەنە ھیچ رێکەوتنێک تایبەت لیستی دەوڵەتی قانون بەھیچ شێوەیێک لەگەڵ ئەوە دانییە پەسەند بکرێن لەبەرئەوەی زۆر تێبنیان لەسەر ئەم پرۆژە یاسایانە ھەیە.
بڵند ئیبراھیم




