٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاموشۆى گەشتیارى ئاسایى بۆتەوە و ئاڵوگۆرى بازرگانیش نەکەوتۆتەوەکار

سەرچاوە: KDP.info

حاجى ئۆمەران/ تایبەت بە KDP.info/ بەهۆى زۆرى رێژەى بەفر بارین و دروست بوونى ئاستەگ لە بەردەم رەوشى هاتوچۆدا نزیکەى یەک هەفتە دەروازەى سنورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران _ تەمەرچین داخرا.

ئەمرۆ 14/4/2013 لەلایەنى گەشتیارىەوە ئەم دەروازەییە ئاسایى بۆوە و گەشتیاران دەتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی لە سنور بپەرنەوە،  بەهۆی ئاستەنگ دروست بوون لەبەردەم کامیۆن و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر ەکانیش ئاڵو گۆرى بازرگانى تاوەکو ئێستا لەنێوان هەرێمى کوردستان و ئێران لەو دەروازە سنوریەدا نەکەوتۆتەوە کار.

لەم بارەیەوە نەقیب زرار حوسێن بەرێوەبەرى پاسپۆرتى حاجى ئۆمەران بە kdp.info ى راگەیاند: دواى ئەو شەپۆلە بەفر بارینەى ناوچەکەى گرتەوەوکەبەهۆیەوە رێژەیەکى زۆرى بەفر سنورى حاجى ئۆمەران و خانێى رۆژەهەڵاتی گرتەوە بارى هاموشۆى ئۆتۆمبێل پەکى کەووت و نزیکەى یەک هەفتەیە هاتووچى گەشتیارى نێوان هەرێمى کوردستان و ئێران پەکى کەوت، بەڵام ئەمرۆ بەهۆی تاڕادەییەک ئاسایی بونەوەی باری کەش و هەوا رێگاى ئۆتۆمبێلى نەفەر هەڵگر ئاسایى بۆتەوە و گەشتیاران دەتوانن درێژە بە گەشتەکانیان بدەن.

سەبارەت بە نەکەوتنەوەکارى ئاڵو گۆرى بازرگانى نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە دەروازەى سنورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران، مەسعود ئەحمەد سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران بە kdp.info ى راگەیاند: تیمەکانى راماڵێنى بەفر لە رێگاى نێوان چۆمان_حاجى ئۆمەرانیان بە تەواوى لە بەفر ڕاماڵیوەو هاموشۆى کامیۆن و ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر تیایدا ئاسایى بۆتەوە، بەڵام لە رێگاى نێوان خانێى رۆژەهەڵات تا سنورى تەمەرچین، بەهۆى مانەوەى بەفر لە سەر رێگاکە کامیۆن و ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر ناتوانن پیایدا تێپەر ببن و بەهۆشیەوە تاکو ئێستا ئاڵو گۆرى بازرگانى نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەو دەروازە سنوریەدا نەکەوتۆتەوە کار.

 

رێکار چۆمانى

هەواڵی پەیوەندیدار