50 گوندی نزیك دەریاچەی ورمێ چۆڵكراون

تایبهت به kdp.info/ نوێنەری شاری ورمێ لە پهرلەمانی ئێران رایگەیاند كە دەریاچەی ورمێ لە داهاتوویەكی نزیكدا بە یەكجارەكی وشك دەبێت و هەر بۆیە تا ئێستا زیاتر لە 50 گوندی نزیكی ئەم دەریاچەیە چۆڵ كراون.
نوێنەری شاری ورمێ لە پهرلەمانی ئێران نادر قازی پوور ئاماژەی بەوە كرد كە دانیشتووانی ئەم گوندانە بە هۆی وشكبوونی بەشی هەرە زۆری دەریاچەی ورمێ بە ئامانجی پاراستنی ژیانی خۆیان گوندەكانیان چۆڵكردووە.
ناوبراو هاوكات رەخنەی توندیشی ئاراستەی بەرپرسی سەرچاوە ئاوییەكانی دەڤەری ورمێ گرت و لێدوانەكانیشی بە ناراست و دوور لە راستی وەسف كرد.
قازی پوور ئاماژەی بەوە كرد كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسی سەرچاوە ئاوییەكانی دەڤەری ورمێ گوتوویەتی : ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ (31 سم) زیادیكردووە و رۆژ لە دوای رۆژیش زیاتر دەكات، ئەگەر بەرپرسی سەرچاوە ئاوییەكانی ناوچەكە راستدەكات با بیسەلمێنێ، بەڵام ئەم لێدوانانەی هیچیان راست نین و لە راستیش زۆر دوورن.




