پهرلەمانی ئێران هۆشداری دایە ئەو كەسانەی كە داوای هەڵبژاردنی ئازاد دەكەن

تایبهت به kdp.info/ دوابەدوای وتەكانی سەرۆكی شۆڕشی ئێران ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی سەبارەت بە مەسەلەی ئازادی هەڵبژاردنەكان لە ئێران، ئەمرۆ پهرلەمانی ئێران هۆشداری دایە ئەو كەس و لایەنانە كە داوای هەڵبژاردنی ئازاد دەكەن و رایگەیاند: ئەگەر كەس یا لایەنێك داوای ئازادی هەڵبژاردن بكات ئەوا ئاژاوەگێڕە.
پهرلەمانی ئێران لە سەر داواكاری 219 پهرلەمانتار ئەمڕۆ راگەیندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیادا ئاماژە بەوە كراوە، ئەگەر كەس یا كەسانێك باس لە زەرووری بوونی ئازادی هەڵبژاردن بكەن ئەوا راستەوخۆ پشتگیری لە ئاژاوەگێڕەكانی ساڵی 88 دەكەن هەر بۆیە لە بەرامبەر یاسادا خۆیان بەرپرسیار دەبن.
پهرلەمانی ئێران داوای لە هەر هەمووی ئێرانییەكان كردووە كە نابێت باسی ئازادی هەڵبژاردنەكان درێژ بكەن، چونكە درێژكردنهوهی ئەم بابەتە دەبێتە هۆكاری بەهێزتربوونی ئاژاوەگێڕەكانی ساڵی 1388 ئێران.
جێگای ئاماژە پێكردنە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1388دا چەندین لایەن بە بیانووی دەستوەردانی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایەتی دەربڕی و ئەمەش بوو بە هۆی دەستپێكردنی خۆپیشاندان لە زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی ئێراندا. هەر لەو رۆژەوە تا ئێستا بەرپرسانی ئێرانی ئەو كەسانەی كە تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دابوو بە ئاژاوەگێڕ ناویان دهركردووە.




