٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەزگای خوێندنی باڵای توركیا بە فه‌رمی دیبلۆمەی زانكۆكانی كوردستانی قەبووڵ كرد

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ دوابەدوای دانووستان و هەوڵ و تەقالایەكی زۆر بەرفراوان ئەمرۆ دەستەی خوێندنی باڵای توركیا ناسراو بە ( یووك) بریاریدا كە لەمەو بەدواوە دیبلۆمەكانی زانكۆكانی كوردستان بە فه‌رمی قەبووڵ بكات.

لەم بارەیەوە پارلەمانتاری جوولەمێرگی بەدەپە عادل كورد كە رۆلی میانجیگەری بینیوە رایگەیاند كە دوای هەوڵ و تەقالایەكی بەرفراوان ئەمرۆ دەستەی خوێندنی باڵای توركیا بە شێوەیەكی فه‌رمی رایگەیاند: لەمە بەدواوە دەزگای خوێندنی باڵای توركیا بە فه‌رمی دان بە دیبلۆمەكانی زانكۆكانی كوردستاندا دەنێت و دەرچووانی زانكۆكانی كوردستان دەتوانن بە دیبلۆمەكانی خۆیان لە توركیا كار بكەن.

عادل كورد ئاماژەی بەوە كرد كە هێشتاچەند كێشەیەكی رۆتینی لە نێوان وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی پەروەردەی توركیا لەم بارەیەوە ماوە كە ئەم كێشانەش لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا چارەسەر دەكرن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار