٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ هه‌ردوو كارنامه‌كه‌ یه‌كخران

سەرچاوە: KDP.info

 تایبه‌ت به‌ kdp.info / ئەمڕۆ یه‌كه‌شه‌مه‌ 13 / 1 / 2013 له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ كاری‌ باڵا ئه‌نجامدرا، كه‌ به‌شداربوانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، فه‌ریق شیروان عه‌بدولره‌حمان و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د و لیوا روكن ئیسماعیل و لیوا روكن كارزان و عه‌مید جه‌میل و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی‌ دیكه‌ بوون، لایه‌نی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ حكوومه‌تی‌ فیدرالیش فه‌ریقی یه‌كه‌م فاروق ئه‌عره‌جی و فه‌ریقی یه‌كه‌می‌ روكن عه‌بود گه‌مبه‌ر و فه‌ریقی یه‌كه‌می‌ روكن عه‌لی غێدان و فه‌ریقی روكن حوسێن عه‌وادی‌ و فه‌ریق روكن موحسین و فه‌ریق روكن ریازو چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی‌ دیكه‌، له‌لایه‌ن سه‌فاره‌تی‌ ئه‌مه‌ریكی جه‌نه‌ڕاڵ كاسلین و جه‌نه‌ڕاڵ مارتن و چه‌ند گه‌وره‌ راوێژكارێكی‌ سه‌فاره‌ت و ئه‌فسه‌ری دیكه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون...
 بە پێی راگەیەنراوێكی تایبەتی فەریق جەبار یاوەر ئەندامی شاندی سەربازی هەرێمی كوردستان بۆ دانووسانی نێوان هەولێر و بەغدا كە كۆپیەكی دەستkdp.info  كەوتووە رایگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێوازێكی‌ روون و راشكاوانه‌ گفتوگۆ و لێكدانه‌وه‌ و بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی‌ خاڵه‌ هاوشێوه‌ و له‌یه‌ك چووه‌كان و خاڵه‌ ناكۆكه‌كانی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ هه‌ردوو كارنامه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌غدا‌ ڕۆژی‌ 26/12 / 2012 پێشكه‌شكرا، كارنامه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ حكوومه‌تی‌ فیدراڵیش‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر‌ ڕۆژی‌ 2/1/2013 پێشكه‌شكرا، له‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ هه‌ردوو كارنامه‌كه‌ یه‌كخران و په‌سه‌ندكران، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ كاری‌ باڵا به‌رده‌وام بێت له‌پێناو گفتوگۆی‌ زیاتر به‌مه‌به‌ستی‌ یه‌كخستنی‌ بیروڕاكان له‌سه‌ر خاڵه ‌ناكۆكان و به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌پلانێكی‌ هاوبه‌ش بۆ میكانیزم و بنه‌مای كاركردنی‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكوومه‌تی‌ فیدراڵ له ‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌‌ ده‌ره‌وه‌ی‌‌ هه‌رێم له‌پارێزگاكانی‌ دیاله‌‌، كه‌ركووك، سه‌لاحه‌دین و موسڵ‌) هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ماده‌ی (140)ی‌ ده‌ستور به‌ته‌واوی‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، بڕیار وایه‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ ئاینده‌ 20/1/2013 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی لیژنه‌ی‌ كاری‌ باڵا ئه‌نجام بدرێت.

 بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار