له 2007 تا ئێستا زیاتر لە 7 ترلیۆن دینار بڕە پارەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە دەبردرێت
تایبهت به kdp.info / لەلێدوانێكدا بۆ kdp.info ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان باسی چۆنیەتی دابەشكردنی بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات و ئەوە دەخاتەڕوو كە حكوومەتی ناوەندی پارەی هەرێمی بۆخۆی گلداوەتەوە.
بەفرین حوسێن خەلیفە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە kdp.info راگەیاند: بەپێی دەستوری عێراق هێزی پێشمەرگە بەشێكە لە هێزی بەرگری، بەڵام كاتێك حكوومەتی بەغدا جیاوازی دەكات لەنێوان پێكهاتەكانی وڵات ئەو كاتە تەواو ئەو راستییە دەردەخات كە بە ئاشكرا ههبوونی جیاوازی و نا یەكسانی بەدی دەكرێت، گوتیشی: لە هەرێمی كوردستانیش كاتێك بودجە بۆ وەزارەتەكان دیاریكرا وەزارەتی پێشمەرگە كەمتر لەوەی داوای دەكات بەشە بودجەی بۆ دیاری كراوە، چونكە وەزارەت داوای دوو ترلیۆن دیناری كردووە، بەڵام ئەو گوژمەیەی كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ ئەو وەزارەتە دیاری كراوە، ترلیۆنێك و سێ سەد و سی و سێ ملیار و كە سرێكە، ئەوەش دەكاتەلە %11و 49 كۆی گشتی بودجەی كوردستان دەكات.
بهفرین زیاتر گوتی : بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ئهو بره پارهیهی پێ كەمە، لەلایەكی دیكەوە دەبینین ڕۆژانە پێشێلی دەستوری عێراق دەكرێت ئەوەش نیشانەی حكوومەتێكی تاكڕەوە لە عێراقدا و بەداخەوە ئەو حكوومەتە سیاسەتی دەسەلاتی پێشوو دووبارە دەكاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە ساڵانە هەرێمی كوردستان بودجەی كورتهێنان دەبێت لە كاتێكدا هۆكارەكەی ئەوەیە كە حكوومەتی ناوەندی نایەوێت بەشە بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە بدات و لە 2007ەوە تا ئێستا زیاتر لە 7 ترلیۆن دینار بڕە پارەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە دەبردرێت، گوتیشی: بەپێی بەشە بۆدجەی ساڵی 2013 دەبێت حكوومەتی ناوەند و هەرێم ڕێككەون لەسەر ئەوەی كە بەشە بودجەی وەزاەرت یپێشمەرگە بەشێوەی سلفە بدرێت بەڵام ئەوەش نەكراوە.
ههروهها دەبێت لە %17ی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بدرێت، بەڵام تەنیا لە %10 دەدرێت.
كارزان ههورامی




