ئەمرۆ ناوی دەرچوانی ئامادەیی بۆ دامەزراندن لە ھەولێر گەیشتۆتە لیژنەی وردبینی

تایبهت به kdp.info/ ئەندامی لیژنەی وردبینی لە ناوی دامەزراندن لەشاری ھەولێر دەڵێت: ئەمڕۆ دەستەی ئاماری ھەولێر ناوی دەرچوانی ئامادەیی بۆ دامەزراندن رەوانەی لیژنەكهیانی کردووە بەمەبەستی وردبینیکردن.
جهمشیر بەشیر ئەندامی لیژنەی وردبینی لە ناوی دامەزراندن لەشاری ھەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند:ئەمڕۆ دەستەی ئاماری ھەولێر قۆناغێکی دیکەی ناوی دامەزراندی رەوانەی لیژنەکەیانی کردووە بەمەبەستی وردبینیکردن، کە 205 کەسن و ھەمووشیان دەرچووی ئامادەیین.
جهمشیر بەشیر گوتیشی: تاوەکو سێ رۆژی دیکە کاری وردبینیکردن تەواودەبێت و رەوانەی لیژنەی دامەزراندنی دهکەن، بەمەبەستی راگەیاندنیان.




