٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورشید ئەحمەد: تا ئێستا شەش لیژنە راپۆرتیان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان ئامادەکردووە

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا شەش لیژنە راپۆرتی خۆیان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی2013ی ھەرێمی کوردستان ئامادەکردوە.

خورشید ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا شەش لیژنە راپۆرتی خۆیان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە ئامادەکردووە و چاوەڕوان ده‌کرێت تاوەکو رۆژی پێنج شەممە ھەموو لیژنەکان راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن.

خورشید ئەحمەد گوتیشی: گەر تاوەکو رۆژی پێنج شەممە ھەموو لیژنەکان راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن، ئەوان دەتوانن ھەفتەی داھاتوو راپۆرتی کۆتایی ئامادەبکەن و رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی بکەن.

ئەحمەد روونیشیکرده‌وە: پەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ھەر کاتێ لیژنەی دارایی راپۆرتی کۆتایی رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، دواتر چاپ دەکرێ و بەسەر ئەندامان دابەشده‌کرێ وسەرۆکایەتی پەرلەمانیش بۆی ھەیە دوای ٤٨ کاتژمێر دانیشتنی لەبارەوە سازبکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ئه‌گەر کارەکان وا بروات پێشبینی دەکرێ سەرتای مانگی داھاتوو پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارەوە و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێ بەمەبەستی پەسەندکردنی.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار