٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەك ملیۆن 350 هەزار كەس لە عێراق بێكارن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە /kdp.info وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لەراپۆرتێكیدا ئاماژە بەوە دەكات زیاتر لە یەك ملیۆن و 350 هەزار كەس لەعێراق بێكارن، كە زۆربەیان لە چینی گەنجاندان، سەرۆكی لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەئەنجوومەنی نوێنەران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: بە گوێرەی راپۆرتیكی وەزارەتی كارو باری كۆمەڵایەتی ژمارەی بێكاران لە سەرانسەری عێراقدا دەگاتە زیاتر لە یەك ملیۆن و 350 هەزار كەس و بەپێی ئامارەكان زۆربەی ئەو بێكارانە لە تەمەنی گەنجیدان، راپۆرتەكەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیش ئاماژە دەكات كە بەپێی بەیاننامەكانی بەردەستیان 182 هەزار و 657 بێكار ناویان لەلای ئەوان تۆمار كراوە و لەنێوانیشیاندا 66 هەزاریان لە رەگەزی نێرن و 296 هەزاری تریشیان لە رەگەزی مێن، سەرۆكی لیژنەی پەرلەمان یونادم یوسف كەنا ئاماژەی بەوەشداوە: كە لیژنەكەیان داوای لە وەزارەتی پلاندان كردووە، ئامارێكی تایبەت و پوختی بێكارانیان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بۆ ئامادە بكات، تا لەرێگای ئەو ئامار و راپۆتەوە، ئەوەی لەچارەسەركردنی كێشەی بێكاری پێویستە بكرێت، بیگرینە بەر و رێژەی بێكاری لەعێراق كەمبكەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار