كەركووك.. 400 تاپۆی گەڕەكی شۆریجە، دیار نامینێت

كەركووك – تایبەت بە /kdp.infoلە فەرمانگەی دووی خانووبەرەی كەركووك، 400 تاپۆی گەڕەكی شۆریجە، دیار نامینێت، هۆكارەكەشی بۆ گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە دەگەڕێندرێتەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دووی خانوبەرەی كەركووك، جاسم محەمەد لەلێدوانێكیدا بە (كەركووك ناو)ی راگەیاند: لەفەرمانگەكەمان 400 تاپۆی خانووەكانی گەڕەكی شۆریجە دیار نەماوە، بەو هۆیەوە داوای بەدواداچوونمان كردووە، جاسم محەمەد راشیگەیاند: دیارنەمانی ئەو تاپۆیانە، پەیوەندی بەگۆڕینی بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیەوە هەیە، چەند جارێكیش كێشەی هاوشێوە دروستبووە و دیارنەمانی ئەو 400 تاپۆیەش نیگەرانی لای هاوڵاتیانی ئەو گەڕەكە دروستكردووە، بەپێی گوتەی جاسم محەمەد، هەروەها مامەڵەكردن (كڕینو فرۆشتن)ی خانووەكانی ئەو گەڕەكەو گواستنەوەشی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە راگیراوە،لای خۆشییەوە عەبدولكەریم حەسەن، سەرۆكی شارەوانی كەركووك، رایگەیاند، ونبوونی ئەو 400 تاپۆیە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە،فەرمانگەی تاپۆكانی كەركووكیش، داوا لەهاوڵاتیان دەكات سەردانیان بكەن، بۆ ئەوەی جارێكی دیكەخانووەكانیان لەسەریان تاپۆ بكەنەوە، هەرچەندە دەڵێن چاوەڕوانی دروستوونی كێشە بەو هۆیەوە دەكەن.




