٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.حمید باڤی: زحمەتە کوتلەکانی ناو پەرلەمان بتوانن لەبارەی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بگەنە رێكکەوتن

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بریارە سبەی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی چەند پرۆژە یاسایێک بکات، لەوانەش پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، بروا ناکەم کوتلەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بتوانن لەبارەی ئەم پرۆژە یاسایە بگەنە ریكکەوتن، چونکە لیستی دەولەتی قانون بەھەموو شێوەیەک دژیەتی.
د.حمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoڕایگەیاند، رۆژی شەمە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکان بۆ رۆژی دووشەممە دواخست بۆ ئەوەی کات بە کوتلەکان بدات لەبارەی پرۆژە یاسایی لێبوردنی گشتی بگەنە تەوافق، بەڵام ئەمە بیرۆکەی لیستی دەولەتی قانونە بۆ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات و ئەم پرۆژە یاسایە پەسەند نەکرێت، بۆیە پێم وانییە بۆ بەیانیش بتوانن بگەنە ھیچ ریكکەوتنێک .
د.حمید باڤی گوتیشی: خۆپێشاندەران پارێزگای ئەنبار دوو رۆژ مۆلەتیان بە حکومەت داوە داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات گەرنا ھەلوێستی تریان دەبێت، بۆیە رەنگە لیستی دەولەتی قانون نەرمی  پێشانبدات بۆ ئەوەی ئەم پرۆژە یاسایە پەسەند بکرێت، بەڵام بەڕای من پەسەندیش بکرێ لەلایەن حکوومەت جێبەجێ ناکرێ.
سەبارەت بەھەڵوێستی کورد لەبارەی ئەم پرۆژە یاسایە باڤی گوتی، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەم پرۆژە یاسایە پەسەند بکرێت، بەڵام بە مەرجێک ھەموو تاوانباران نەگرێتەوە، تایبەت ئەوانەی خەڵکیان بە ئەنقەست کوشتوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار