٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ 7 ملیاری بۆ تەرخانكراوەو داوا دەكرێت بوجەی دەستەی ژینگە زیادتر بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بۆ گرنگیدانی زیاتر بە ژینگەی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی پرۆژەی گرنگ و بەسوود لەم بوارەدا دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان داوا لەپەرلەمان دەكات ئەو بودجەیەی ساڵانە بۆیان دابین دەكرێت زیاتر بكرێت و ئەندامێكی پەرلەمانیش دەڵێت ئەمساڵ لە چاو پارساڵ یەك ملیار دینار زیادی كردووە.

 سەمیرە عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی كوردستان بۆkdp.infoگوتی: لەمیانەی دانیشتنمان لەگەڵ بەرپرسانی لە دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئەو بڕە پارەیەی لە بودجەی ئەمساڵ بۆ ژینگە تەرخانكراوەو چۆنییەتی خەرجكردنی بڕە پارەكە بەرپرسان و نوێنەرانی دەستەی ناوبراو داوایانكرد گرنگی زیاتر بە پرسی ژینگە بدرێت و هەوڵی زیادكردنی ئەو بودجەیە بدرێت ساڵانە بۆ بواری ژینگە تەرخان دەكرێت هەرچەندە پارساڵ 6 ملیار دینار بوو بەڵام ئەمساڵ بۆتە 7 ملیار دینار.

 ناوبراو گوتیشی: دەستەی ژینگە داوایان لە ئەندامانی پەرلەمان كرد كە یاسای  ژمارە 8 ی ساڵی 2008 كە تایبەتە بە سندوقی پاڵپشتیكردنی بواری ژینگە بەگەڕ بخرێت و بڕێك پارە لە بودجە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێت و هەروەها داواشیان كرد ئەو بڕگەیەی یاساكە كە باس لە وەرگرتنی پێبژاردنی ئەو لایەن و دەزگاكایانە دەكرێت كە سەرپێچی ژینگەیی دەكەن هەروەها پلانێكی ستراتیژیش بۆ ئەو بوارە گرنگە دابنرێت، ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە لەداهاتوودا كار لەسەر ئەو داواكاریەی ئەوان دەكەین.

 

بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار