دكتۆر رێباز فەتاح بەسەرۆكی لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا

ئەمرۆ یەكشەممە 13/1/2013، بەسەرپەرشتی دكتۆر حهسهن محهمهد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی سازكرد.
سەرەتای كۆبوونەوەكە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەوڵ و ماندوبوونی جێگر و بریاردەر و ئەندامانی لیژنەكەی لەماوەی رابردوو بەرز نرخاند بە تایبەت كە لەگەڵ سێكتەرێكی هەرە گرنگ مامەڵە دەكەن ئەویش تەندروستی و ژینگەیە هیوای خواست بەهەمان شێوە كارەكانیان ئەنجام بدەن و لەیەك كاتدا پشتیوانی دامودەزگا تەندروستیەكان بكەن بۆ سەرخستنی كارەكانیان و چاودێری و دەستنیشانكردنی كەموكورتییەكانیش بكەن بۆ ئەوەی هەوڵی پێشخستنی سێكتەری تەندروستی و ژینگە بەردەوام بێ بەتایبەت كە راستەوخۆ پەیوەندی بە هاووڵاتیان و ژیانی مرۆڤەوە هەیە، پاشان بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان ئەندامانی لیژنە بە كۆی دەنگ دكتۆر رێباز فتاح یان بە سەرۆكی لیژنەكە هەڵبژارد و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای پێشكەشكردنی پیرۆزبایی پشتگیری سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەربری بۆ سەركەوتنی دكتۆر رێباز فتاح لەئەرك و كاری ئایندەی و هیوای سەركەوتنی كارەكانی لیژنەی خواست.




