٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەهەولێر بۆ كوشتنی 3 ئافرەتە چالاكەوانەكە خۆپیشاندان كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر  – تایبەت بە  kdp.info/ بە ئامانجی سەركۆنەكردنی  كوشتنی هەر سێ‌ ئافرەتە چالاكەوانەكەی كورد لە پاریس، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێكی جەماوەری لەبەردەم پاركی منارە بە لێدوانێكی كورت دەستی پێكرد، جەماوەرێكی زۆریش بەرەو كۆنسۆڵگەری فەرەنسا دەستیان بەڕێپێوان كرد. ئەو خۆپێشاندانە هاوكاتە لەگەڵ خۆپێشاندانەكانی دوێنێی‌ پاریس و چەند شوێنێكی دیكە، كە تێدا بە سەدان كەس  لە رەوەندی كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا بەشدارییان لەو خۆپێشاندانەی پاریس كردبوو، لە پێناو سەركۆنەی تیرۆركردنی هەر سێ‌ ئافرەتە چالاكەوانەكەی كورد، كە لە نوسینگەی راگەیاندن (ئینفۆرمەیشن) ی كوردستان لەپاریس تیرۆر كران. بە ناوەكانی ساكینە جانسز ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری PKK، فیدان دۆغان نوێنەری KNKلە پاریس و كچە گەنجێكی كورد بەناوی لەیلا شایلەمەز، خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی  شاری هەولێر  لە كاتژمێر 10.00ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم پاركی منارە بە گردبوونەوەیەك دەستی پێكرد و پاشان بەرەو كۆنسۆڵگەری فەرەنسا لەهەولێر بەخوێندنەوەی پەیام و وتار خۆپیشاندانەكە درێژەی هەبوو .

هەواڵی پەیوەندیدار