ڕۆمیۆ هەکاری: بارودۆخی مەسیحی و کلد و ئاشوریەکانی عێراق لە مەترسیدایە

تایبەت بە kdp.info/ لە لێدوانێکدا بۆ سایتی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان سکرتێری حزبێکی مەسیحی لە کوردستان ئاماژە بەوە دەدات بارودۆخی ئەمنی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق دابین بکرێت و کلدو ئاشوری و نەتەوەکانی دیکە لەو ناسەقامیگریە سیاسی و ئەمنییەدەربهێنرێت.
ڕۆمیۆی هەکاری سکرتێری پارتی بەیت نهرین بە kdp.info ڕایگەیاند: ڕۆژانە دەیان و سەدان خێزانی مەسیحی و کلدان و ئاشوری لە ناوەڕاست و باشوری عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشەو کوشتن دەکرێنەوە بۆیە ئامارەکانی بەردەستمان هەمیشە لە گۆڕانکاری و زیاد بووندان.
گوتیشی "ئەو مەسیحیانەی باشوری و ناوەڕاستی عێراق کاتێک هەڕەشەیان لێدەکرێت دووڕێگایان لەبەر دەستە یەکەم ڕوودەکەنە هەرێمی کوردستان دووەم بە شێوەیەکی یەکجاری عێراق جێ دەهێڵن و ڕوودەکەنە دەرەوەی وڵات ".
ئاشکراشی کرد " هەزاران هاووڵاتی مەسیحی لە عێراقەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، ئەگەر ئەوە دەرئەنجامی توندو تیژی نەبێت لە عێراق بۆ ڕوودەکەنە دەرەوە و دێنە هەرێمی کوردستان ، داواشمان لە حکوومەتی عێراق کردووە کە پابەندنی دابینکردنی ئەمنیەتی هاووڵاتیان بێت بە تایبەتی مەسیحەیکان، چونکە کراونەتەوە ئامانج، بەڵام بەداخەوە بە ئاشکرا ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەر کلد و ئاشوریەکان لەبەغدا بەبەرچاوی دەزگا ئەمنیەکانەوە




