٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواى یەکگرتنەوەى وەزارەتى دارایى، پەرلەمانى کوردستان داواى هاوتاکردنى دەرماڵەو موچەى فەرمانبەران دەکات

سەرچاوە: PNA


ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دواى یەکگرتنەوەى وەزارەتى دارایى هەرێم کە ماوەیەک لەمەوبەر راگەیەنرا، پێویستە تەواوى موچەو دەرماڵەى کارمەندو فەرمانبەران هاوتا بکرێت و جیاوازى نەهیڵدرێت.

بڕیاردەرى لیژنەى دارایى و ئابورى پەرلەمانى کوردستان، دلێر مەحمود، بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند:" ئێستا کە وەزارەتى دارایى هەرێم یەکى گرتوەتەوە ئەوە دەبیستین کە جیاوازى لە موچەى بنەڕەتى و دەرماڵەى لە هەندێ فەرمانبەرو کارمەندى ئیدارەى پێشووى سلێمانى و هەولێر هەیە، بۆیە لە روانگەى ئەوەى کە وەزارەتى دارایى یەک سستەم و رێنمایى موچەو دەرماڵەى هەیە پێویستە ئەو موچەو دەرماڵەیە یەکبخرێتەوە".

گوتیشى، هەوڵەکانمان خستوەتە گەڕ لەگەڵ وەزارەتى دارایى لەو گرفتى فەرمانبەران هەیانبێت ئاگاداریان دەکەینەوەو چاودێرى جێبەجێکردنى هاوتاکردنەکە دەکەین.

دلێر مەحمود ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد،بە وەزارەتى داراییمان راگەیاندوە پێویستە لەکانى هاوتاکردنى دەرماڵەو موچەکە، کەمەکە وەک زۆرەکەى لێبکرێت نەک بە پێچەوانەوەوە بۆ ئەوەى فەرمانبەران سودیان پێبگات.

جیبَى وەبیرهێنانەوەیە لە ماوەى رابردوودا بەهۆى دوو ئیدارەییەوە جیاوازیەکى زۆر لە موچەو دەرماڵەى فەرمانبەرانى هەردوو ئیدارەکە هەبوو لە هەنگاوێکدا ژمارەیەکى زۆر لە فەرمانبەران قەرەبوکرانەوە بەڵام تا ئێستاش سستەمى موچەو دەرماڵە بە تەواوەتى و بنەڕەتى یەکنەخراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار