٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد ئەحمەد :کارەبای ھەولێر کەمنەکراوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ بەرێوەبەری گشتی کۆنترۆلی کارەبای ھەرێمی کوردستان رەتیدکاتەوە کارەبای ھەولێر کەم کرابێتەوە دەڵێت: بەراورد لەگەل وەرزی ھاوین کارەبا زۆر زیادی کردووە، بەڵام خواستی ھاووڵاتیان بۆ کارەبا زیادیکردووە.

ئومێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی کۆنترۆلی کارەبای ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoڕایگەیاند، لە پارێزگای ھەولێر ئەوکاتی لەمانگی 11ی ساڵی رابردوو رۆژانە 24 کاتژمێر کارەبای ھەبوو 530 تا 540مێگەوات کارەبای ھەبوو، بەڵام ئێستا ھەولێر 900 مێگەوات کارەبای ھەیە ونزیکەی 400مێگەوات کارەبای ھەولێر زیادی کردووەو کەواتە بەھیچ شێوەیێک کارەبای ھەولێر کەمی نەکردووە، بەڵام خۆی ھەولێر بەتەواوی پێویستی بە1400مێگەوات کارەبا ھەیە، ئەمەش سەرەڕای ھەبوونی چەندین گرفت لەشەبەکە و ئۆڤەر لوت.

ئومێد ئەحمەد گوتیشی: ئێمە بەھیچ شێوەیەک کارەبامان کەم نەکردۆتەوە و لەروی بەرھەمەوە زیادیکردووە کەمی نەکردووە و نزیکەی 700بۆ800 مێگەوات کارەبا بەراورد لەگەل وەرزی ھاوین زیادیکردووە، بەڵام خواستی ھاوولاتیان بۆ کارەبا زیاد لە پێویستە و لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان پێویستی بە 3500مێگەوات کارەبا ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار