٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بریاردەری لیژنەی ئابوری: حکوومەت ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی پەسەند کردنی بودجە دوابکەوێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەkdp.info/ بریاردەری لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دەنگۆی ئەوە ھەیە کە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 گەیشتۆتەوە پەرلەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو وەکو بریاردەری لیژنەی ئابوری هیصی بەدەست نەگەیشتەوە.
بریاردەی لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق مەحما خەلیل لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند، حکوومەت ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 دوابکەوێت، بۆئەوەی لەدەرفەتێکی کەمدا و بە کەم و کورتییەوە پەسەند بکرێت.
مەحما خەلیل گوتیشی: سەرۆکی لیژنەی داراییش ئاگادارە کە حکوومەت پرۆژە یاسای بودجەی گەراندۆتەوە پەرلەمان، بەڵام خۆی بێدەنگ کردووە و نایەوێت باسی بکات، لەبەرئەوەی لەسەر لیستی دەوڵەتی قانونە وسەرکردەی حزبی دەعوەی سەر بە نوری مالکییە و دەیەوێت پەسەندکردنی دوابکەوێت لەبەرئەوەی لەبەرژوەندی حکەومەت دایە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا پرۆژە یاساکە بەدەست ئەو نەگەیشتووە، لەکاتێکدا پێویستە یەکەمجار بەدەست ئەو بگات بۆئەوەی بزانێ ئایە حکوومەت وەڵامی تێبینیەکانی ئەوانی داوەتە، بەڵام لەزاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بیستوە کە حکوومەت پرۆژە یاساکەی گەراندۆتەوە پەرلەمان، ئەمەش ھەوڵێکە لەلایەن حکوومەت بۆئەوەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە دوابکەوێت.
پێشتر پەرلەمانی عێراق لەبەر ئەوەی چەندین تێبینی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013 ھەبوو گەراندییەوە بۆ حکوومەت بۆئەوەی وەڵامی تێبینیەکانی بداتەوە.

 


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار