لە ئەستەمبۆڵ بە نارنجۆکی دەنگى هێرشکرایە سەر رۆژنامەی (یەنی ئاکیت)ى تورکیا

تایبەت بە KDP.INFO/ لە ئەستەمبۆڵ بە نارنجۆکی دەنگى هێرشکرایە سەر رۆژنامەی (یەنی ئاکیت)ى تورکیا کە تایبەت بە هەواڵ و سیاسەت و بڵاکراوەى رۆشنبیری، لە گەڕەکی باغجیڵاری ئەستەمبۆڵ بە نارنجۆکێکی دەنگ هێرشکرایە سەر بەشی چاپخانەی رۆژنامەی (یەنی ئاکیت) کە بە هەواڵ و خستنەرووى بیرۆکەى نەژادپەرستی و جیاکارى لە نیو نەتەوەکان ناسراوە، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیسى ناوچەکە لە چۆنیەتى دروستبوونى رووداوەکە پاکێتێکی ترى نارنجۆکیان پووچەڵ کردەوە کە لە پاکێتەکەدا نارنجۆکیک داندرا بوو، سەرچاوەکانی پۆلیسی ناوچەکە بە میدیاکانى ناوخۆى تورکیایان رایانگەیاند، کردەوەکەى لە رێگاى سێ نارنجۆکەوە بووە و یەکێکیان لەلایەن خودى پۆلیسەوە بە کەپسول تەقێنراوەتەوە و هەروەها گومانیان لە دوو کەس هەیە، کە لەلایەن کامێرا تایبەتەکانی کوچە و کۆڵانەکانەوە تۆمار کراوە کە پێدەچێت ئەوان ئەو کارەیان کردبێت. سەبارەت بە زیانەکان، سەرچاوەکانى پۆلیس رایگەیاند: تەنیا زیانى ماڵى هەبووە .




