مالیکى لێپرسینەوەى لە گەندەڵی گرێبەستى چەکى رووسیا رەتدەکاتەوە

عێراق – تایبەت بە /KDP.INFO/ سەرۆک وەزیرانى عێراق نوورى مالیکى بەهیچ شێوەیەک نایەوێت، لە سەر دۆسییەى کرینى چەکى رووسیا، زانیارى بداتە لیژنەى تایبەتى ڵێکۆڵینەوە، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق سەباح ساعدى لە لێدوانێکى بۆ ماڵپەرى ناس رایگەیاند: لیژنەى لیکۆڵینەوە لە دۆسییەى گەندەڵى سەرەتا داواى لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد، بێتە ئەنجوومەنى نوێنەران و لە بارەى ئەو دۆسییەوە روونکردنەوە بدات، کەچى ئامادەنەبوو بێتە ئەنجوومەن، پاشان داوامان کرد ئێمە سەردانى نووسینگەکەى بکەین لەوێ روونکردنەوە بدا، هەم دیسان ئامادنەبوو، دواتر داوامان کرد لە رێگاى نامەوە وڵامى پرسیارەکانمان بداتەوە ئەو کاتیش نوورى مالیکى هەر ئامادەنەبوو وڵامى پرسیارەکانمان بداتەوە، شایەنى باسە بەمەبەستى لێکۆلێنەوە لە گەندەڵییەکانى گرێبەستى چەکى رووسیا لەگەڵ عێراق کە گومان هەیە بە دەیان ملێۆن دۆلار گەندەڵى تێدا کرابێت، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لیژنەیەکى تایبەتى بۆ لێکۆلێنەوە لە دۆسێیەکە پێکهێناوە.




