٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی "هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و هەڵبژاردنی پێش وەخت ڕاکرنە لە قەیرانی ئێستای عێراق "

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند: ئەگەر حکوومەتی عێراقی بیەوێت کۆتایی بە کێشەکان بهێنێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ دەستوری عێراق، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی مالیکی ڕاکردنە لە قەیرانەکانی ئێستای عێراق.

ئارێز عەبدولڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە kdp.info ڕاگەیاند:  ئەو پێشنیارەی کە کراوە، گوایە حکوومەت و پەرلەمان هەڵدەوەشێنرێتەوە و هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام دەدرێت، هیچ کات بەدیلێک نیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستای عێراق.

گوتیشی " ئەو پێشنیارە ڕاکردنە لەو کێشانەی کە بەرۆکی عێراقی گرتووە، چونکە گرفتەکان هی حوکمڕانیە لە عێراقدا و دەبێت ڕێگا چارەی  هەمیشەی بۆ بدۆزرێتەوە".

ئەوەشی ئاشکراکرد کە جێ‌ بەجێ‌ نەکردنی هەرخاڵێکی دەستور نادڵنیایی دەداتە کۆمەڵانی خەڵکی عێراق و بێ‌ هیوای لەلایان دروست دەکات .

 

هەواڵی پەیوەندیدار