ئێوارەی ئەمڕۆ دەرئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم وبەغداد ئاشکرادەکرێت

تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە کۆبوونەوەی نێوان شاندنی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستی پێکردووە و ئێوارەی ئەمڕۆ دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکرێت .
دوێنێ 12/1/2013 شاندێکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گفتوگۆ و دانوساند لەسەر پرسە هەڵواسراوەکانی هەردوولا سەردانی شاری بەغدای کرد.
لەو بارەیەوە حەسەن جیهاد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی کوردستان بە kdp.info ڕاگەیاند: ئێستا شاندنی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە کۆبوونەوەدان.
گوتیشی " لەو کۆبوونەوەیەدا پرسە هەڵواسراوەکانی هەرێم و بەغدا قسەیان لەسەر دەکرێت ".
ئاشکراشی کرد کە دوا بەدوای کۆبوونەوەکە دەرئەنجامەکانی کۆبونەوەکە ئاشکرادەکرێت من لەو باوەڕەدام گەشبین دەبین بە دەرئەنجامەکانی، بەڵام بە تەنیا کۆبوونەوەیەک کێشەکان چارەسەر ناکرێن ".
کارزان هەورامى




