سه‌در داوا له لایه‌نگرانى ده‌كات خۆپیشاندان بكه‌ن

عێراق – تایبەت بەKDP.INFO / موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتى سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له لایه‌نگرانی خۆى كرد خۆپیشاندانى رۆژى زوڵم لێكراو ساز بده‌ن، سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌و كردووه كه پێویسته ئه‌و خۆپیشاندانه گشتی و سه‌رتاسه‌رى بێت و مۆركى حزبایه‌تی پێوه دیار نه‌بێت هاوكات داواى له حزبه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان كرد به‌شدارى تێدا بكه‌ن، هاوكات سه‌در سه‌ركۆنه‌ى به‌سیاسه‌ت كرنى سه‌ردان و خۆپیشاندان كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌حرار كه نوێنه‌رایه‌تی ره‌وتى سه‌در ده‌كات له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانی عیراق له كۆنگره‌یه




