٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

4 ملیۆن دینار بە پەناهەندەکان دەدرێت ئەگەر بگەرێنەوە عێراق

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – تایبەت بەKDP.INFO  / وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق برى چوار ملیۆن دینار بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکات، کە بە یەکجارى دەگەرێنەوە وڵات، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دیندار دۆسکى بە ماڵپەرى MN راگەیاند: حکومەتى عێراق بە ئامانجى هاندان و هاوکارکردنى پەنابەرانى عێراقى لە دەرەوەى وڵات و گەرانەوەیان، بریاریداوە بۆ هەر تاکێکى پەناهەندەى گەڕاوە، بڕى چوار ملیۆن دینار بدات، دیندار دۆسکى هەروەها راشیگەیاند: ئەو قەربووکردن و هاریکارییە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەهۆکارى سیاسى عێراقییان جێهیشتووە، ئەم بریارەش بۆ لەمەو دوا جێبەجێدەکرێت و تەنیا ئەو پەناهەندە عێراقیانەش دەگەرێتەوە کە لەمەو دوا دەگەرێنەوە وڵات. دۆسکى هەروەها ئەوەشى راگەیاند: خواستى حکوومەت لەگەڕانەوەى ئەو پەنابەرانە، ئامانج لێى بەهێزکردنى ژێرخانى ئابوورى عێراق و سوود وەرگرتن لەتوانا و شارەزییەکانى پەنابەرەکانە.   

هەواڵی پەیوەندیدار