سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی تیرۆكردنی سێ ژنه چالاكوانی كورد له‌پاریس مه‌حكوم ده‌كات

زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی تیرۆركردنی سێ ژنه چالاكوانی كورد ( سكینه جانسیز و فیدان دۆغان، وله‌یلی سویلمیز) مان پێگه‌یشت، كه رۆژی 10/1/2013 له‌ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌پاریس گیانیان له‌ده‌ستدا .
له‌كاتێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی ئه‌م چالاكوانه كوردانه ده‌كه‌ین، هاوكات هاوخه‌می وسه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌كه‌سوكار و هاورێ وهاوسه‌نگه‌رانی قوربانیه‌كان راده‌گه‌یه‌نین، هیوادارین ئه‌م رووداوه نه‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا له‌ئارادایه.
داواش له‌حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ران وئاشكراكردنی ئه‌و ده‌ست و لایه‌نانه‌ی كه‌له‌پشتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌وه‌بوون.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
11/1/2013




