پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی 21 ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ

به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
به‌رێز سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
سڵاوورێز
یادی 21 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ له خۆتان و له‌رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی پیرۆز ده‌كه‌م و ده‌ستی ماندووبوون و شه‌ونخۆنیتان ده‌گوشم.
ئومێده‌وارم ساڵی نوێ له ته‌مه‌نی رۆژنامه‌كه‌تان كه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له پێشخستنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردستاندا، ساڵێكی جیاوازتر‌و پڕ به‌رهه‌متر بێت بۆ بره‌ودان و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری رۆژنامه‌كه‌تان و له گه‌ڵ ده‌زگاكانی تری راگه‌یاندن ئه‌زمونێكی هاوسه‌نگ و پڕ له‌زانیاری دروست په‌ره پێ بده‌ن و له گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزیشتاندا هه‌رده‌م به‌سه‌ركه‌وتوویی و سه‌ربه‌رزیی بتانبینم. دووباره پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12 /1/2013




