kdp.infoوردەکاری خۆکوشتنی قایمقامی قەزای شێخان بڵاو دەکاتەوە

بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دھۆک لەلێدوانێکی تایبەت بۆkdp.infoڕایگەیاند، ئەمڕۆ قایمقامی قەزای شێخان حەسۆ نەرمۆ و دوو لە پاسەوانەکانی لەخەو ھەڵساوەو نانی بەیانی خواردووەو دواتر چۆتەوە ماڵەوەو وایەری کارەبای بەدەستی خۆی خستوە، ویستویەتی خۆی بکوژێت، بەڵام پاسەوانەکانی زوو دەبلی کارەبایان ھێناوەتە خوارەوە و رزگاریان کردووە، دواتر کە ھاتوتەوە سەرەخۆی داوای کردووە سویچی ئۆتۆمبێلی پێبدەن دچێتە دەرەوە و لەکاتی چوونی بۆ دەرەوە دەرگای ئۆتۆمبێلی کردۆتەوە و گولەیێکی لەسەری خۆی داوە و تاوەکو گەیاندیانە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بریندار حەمید گوتیشی، تا ئێستا ھۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بەردەوامە.
سەبارەت بە ئایە ھیچ کێشەیێکی ھەبووە حەمید گوتی، لەرویی یاساییەوە ھیچ کێشەیێکی نەبووە، بەڵام نازانین ئایە کێشەی خێزانی ھەبووە یا کێشەیێکی تر، چونکە تاوەکو لێکۆڵینەوە کۆتایی پێنەیێت ئێمە جارێ نازانین.




