٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی شاندی سەربازی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە بەیانی شاندی سەربازی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتۆگۆکردنی لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان وحکوومەتی عێراق سەردانی بەغدا بکات.

لەمبارەیەوە ھەڵگورد حیکمەت بەرێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: بڕیارە بەیانی شاندی سەربازی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی کۆبوونەوەی لیژنەی ھاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا سەردانی بەغدا بکات.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: ئەو شاندەی بڕیارە سەردانی بەغدا بکات کارنامەیەکی 9 خاڵیان پێیە و پێشکەشی لایەنی بەغدای دەکەن، بەڵام وردەکاری لەبارەی کارنامە نۆ خاڵییەکە ئاشکرانە کرد.

ناوبراو گوتیشی: شاندی ئەمجارە وەزیرانی ناوەخۆ و پێشمەرگەی لەگەڵ نییە، تەنیا جەبار یاوەر و فەریق شیروان و رەنگە ھەندێک لە پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگەش یاوەری ئەو شاندە بن.

 

         

 

هەواڵی پەیوەندیدار