٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كوردەكانی ئەوروپا لە دژی كوشتنی 3 ئافرەتە كوردەکە خۆپیشاندان ساز دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ئەمڕۆ شەممە بەسەدان لە پەنابەرانی كوردی دانیشتووی زۆربەی شارەكانی ئەوروپا، بەمەبەستی دەربڕینی توڕەیی و ناڕەزایی لە كوشتنی  3 ئافرەتە چالاكوانە كوردەکە كە لە پاریسی پایتەختی فەرنسا شەوی پێنجشەممەی رابردوو كوژرابوون، خۆپیشاندان سازدەکەن، سەرچاوەكانی هەواڵ لە پاریس بڵاویان كردەوە، دوای كوژرانی ئەو سێ ئافرەتە كوردە، بەهەزاران كەس لە شارەكانی ئەوروپا بەتایبەتیش لە شارەكانی ئەڵمانیاوە لە رێگای پاسی نەفەر هەڵگرو خزمەتگوزارییەكانی دیكەی گواستنەوە، روویان لە پاریس كردووە، بە ئامانجی سازكردنی خۆپیشاندانێكی فراوان، دژ بە كوشتنی هەرسَی ئافرەتی چاڵاكوانی كورد و رەتكردنەوەی، هەروەها دەستگیركردنی تاوانبارانی ئەو رووداوە، بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوینی ئەمنی لە پاریس گیراوەتەبەر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار