ناسرییە: 60 كەس ژەهراوی بوون

تایبەت بە kdp.info/لەناسرییە نەخۆشخانەی حوسێنی فێركاری، تەنیا لەرۆژی هەینیدا بەهۆی خواردنی خۆراكەوە 60 حاڵەتی ژهراویبوونی هاووڵاتیانی تۆماركرد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حوسێنی فێركاری بە تۆڕی هەواڵەكانی ناسرییەی راگەیاند: هەموو ئەو كەسانەی تووشی ئەو حاڵەتی ژهرابوونە هاتوون، دانیشتووی گەڕەگی تەزحییەی ناسرییە بوونە، لە نێوانیشیاندا ژن و منداڵ و بەساڵاچوو هەیە، ئەیاد حەمدانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە رایگەیاند: ژهراویبوونی ئەو خەڵكە بەهۆی خواردنی چەند خۆراكێكی ماوەبەسەر چووی پیسەوە بووە، كە یەكێك لە كاروانەكانی ئاینی، بەسەر خەڵكیان دابەشكردووە، حەمدانی گوتیشی: هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆمانمان لە نەخۆشخانە تەرخانكرد، بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی حاڵەتەكان بكەین و منداڵە نەخۆشەكانیشمان بۆ نەخۆشخانەی بنت هودا رەوانە كرد، بەڕێوەبەری نەخوشخانەی حوسێنی فێركاری لە ناسرییە ئەوەشی راگەیاند: تا ئێستا هیچ كەس بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستنەداوە و رەوشەكە لەژێر كۆنترۆلە، لەكۆتاییدا ئەیاد حمدانی داوای لەكاروانە ئاینییەكانی ناوچەكە كرد، خوراكی خراپ و بێكەڵك بەخەڵك نەدەن و پێویستە لە جۆرو ماوەی بەسەرچووی خۆراكەكان دڵنیابن.




