٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی 5 چالاكوانی دا، كە بەشێكیان لە عێراق دەستگیركرابوون

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ دادگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، رەزامەندی نیشاندا لەسەر لەسێدارەدانی 5 كەس كە چەند کەسێکیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە تەسلیم كرابوونەوە، بەپێی راپۆرتەكانی هەواڵی كە ماڵپەری شەفق نیوز بەشێكی بڵاوكردۆتەوە، ئاماژەی داوە: كە بەتۆمەتی دژایەتیكردنی خودا و پێغەمبەر و رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران و كاركردن لەگەڵ نەتەوەپەرستان، دادگاكانی ئێران رەزامەندی نیشانداوە، بۆ لەسێدارەدانی هەریەكە لە مەحمەد عەلی عەموری و هادیال راشدی و هاشم شەعبانی و جابۆ بوشكە و موختار بوشكە، بەپێی راپۆرتەكە: ژمارەیەك لەو بەندكراونە دوای راكردنیان بۆ نێو خاكی عێراق، دەستگیر كراون و دواتریش تەسلیم بە دەسەڵاتدارنی كۆماری ئیسلامی كراونەتەوە، هەموو ئەو بەندكراوەنەش دانیشتووی شاری ئەهوازی ئێرانن، لە مانگی حوزیرانی رابردووش هەر لەشاری ئەهواز بەهەمان تۆمەتەوە چوار كەس كە سێیانیان برابوون لەسێدارەدران، شایەنی باسە یەكێتی ئەوروپا لەبارەی زۆربوونی رێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان، هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار