٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مارکن کۆپلەر : نیگەرانم لە بارودۆخی عێراق

سەرچاوە: KDP.info


تایبەت بە kdp.info/ لە دیدارێکی نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق باسی ڕەوشی ئێستای عێراق کرا و دوای کۆبوونەوەکەش بەیاننامەیەک لە لایەن نووسینگەی هەردوو لایەنی کۆبوونەوەکەوە بڵاو کرایەوە.

ئەمرۆ 12/1/2013 لە شاری بەغداد "ئوسامە نوجێفی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و "مارکن کۆپلەر" نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە لەو کۆبوونەوەیەشدا باسی بارودۆخی ئێستای عێراق کرا.

نووسینگەری سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەکەیدا ئاشکرای کردووە  " لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کەمی ڕیژەی کارەبا و مەسەلەی مافی مرۆڤ لە عێراق و خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی عێراق کراوە ".

هاوکات نووسینگەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق  ڕایگەیاندووە " ئێمە نیگەرانی خۆمان لە ڕەوشی ئێستای عێراق دەربڕیوە و، داوامان کردووە کە حکوومەتی عێراق دەست لە توندوتیژی بەرانبەر بە خۆپیشاندەران هەڵبگرێت و دەست بکات بە گفتوگۆی جدی لەسەر داوا و داخوازی هاووڵاتیان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار