سەدر بەناوی ڕۆژی ستەم داوای خۆپیشاندان دەکات

تایبەت بە kdp.info/ ئاژانسی "بغداد الدولیە" نامەیەکی موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدری بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا بەناوی ڕۆژی "ستەم" داوای خۆپیشاندان دەکات.
بەگوێرەی ئەم نامەیەی سەدر داوادەکرێت خۆپیشاندانێکی فراوان بەبێ دەستی حزب ئەنجام بدرێت.
هەروەها لەنامەکەدا هاتووە " باحزبەکان و هۆز و سەرجەم لایەنەکان بەشداری بکەن، بەڵام نەبنە نوێنەری خۆپیشاندادەران، با ئەو ڕۆژە ببێتە ڕۆژی نەمانی "ستەم".
هاوکات لەنامەکەیدا موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدر سوپاسی تەواوی ئەو لایەنانە کردووە کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانیان کردوەوە لە نەجەف.
کارزان هەورامی




