٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە نوێنەرایەتی مالیکی شاندێکی عەشیرەتەکانی باشور سەردانی ئەنبار دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ بەنوێنەرایەتی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق شاندێکی عەشیرەتەکانی باشوری عێراق سەردانی مانگرتوانی پارێزگای ئەنبار دەکەن، چاودێرانیش ئەوە کارە بە خاڵێکی لاوازی حکوومەتەکەی مالیکی لێک دەدەنەوە.

ئاژانسی "بەغداد نیوز" لەزاری عەشیرەتەکانی باشوری عێراق بڵاوی کردۆتەوە کە بە نوێنەرایەتی مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیازیان وایە بەم نزیکانە سەردانی پارێزگای ئەنبار بکەن و چاویان بە خۆپیشاندەران بکەوێت ئەوەش بەمەبەستی جێ‌ بەجێ‌ کردنی داواکاریەکانیان.

هاوکات دوای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە بەشێکی زۆر لەنووسەر و چاودێرانی عێراق لە ئاژانسەکان ئاماژە بەوەکردووە کە ئەوە خاڵێکی لاوازی حکوومەتی مالیکیە کاتێک ناتوانێت لە ڕێگای حکوومەتەکەیەوە ئەو کارە بکات، لە دەرەوەی دەستوری عێراق پەنا بۆ عەشایرەکان دەبات


کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار