Kdp.infoزانیاری لەبارەی بەشداریكردنی كورد لە هەڵبژاردنی پارێزگاكان بڵاودەكاتەوە

تایبەت بەkdp.info/ وا بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی 4 ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت كە هەرێمی كوردستان بە شاری كەركووكەوە ناگرێتەوە، سەرجەم قەوارە سیاسییە كوردییەكان بە لیستێك بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەكەن بەناوی هاوپەیمانیەتی (برایەتی و پێكەوەژیان)،kdp.infoهەندێ زانیاری لەبارەی ژمارەی كاندید و ئەو پارێزگایانەی كورد كاندیدی بۆ ئەو هەڵبژاردنە هەیە بڵاودەكاتەوە.
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تایبەت بۆ kdp.infoگوتی: كورد لەو هەڵبژاردنە بە هاوپەیمانییەتییەك كە لەسەرجەم قەوارە سیاسییە كوردییەكانی بەشداربوو پێكهاتووە بەناوی(برایەتی و پێكەوەژیان) و ئەو ژمارەیەی لیستەكە لە كێبڕكێیەكە پێی بەشدار دەبێت بریتیە لە(469) و ئەمەش بەپێی تیروپشكێك دیاریكراوە.
گوتیشی: لیستی (برایەتی و پێكەوەژیان) لە بەغدا هیچ كاندیدێكی نییەو لە پارێزگای موسڵ 48 كاندید و لە دیالە 18 كاندید و لە پارێزگای سەڵاحەدینیش 24 كاندیدی هەیە بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق.
بڕوا بەرزنجی




