لە فلیپین بەهۆی ئاگركەوتنە 6 كەس كوژران كە تێیدا 3 ئەمەریكی هەن

تایبەت بەkpd.info/ لە ناوچەیەكی گەشتیاری باكوری فلیپین بە هۆی ئاگر كەوتنەوە و سووتانەوە، 6 گەشتیار بوونە قوربانی و كە لەنێوانیاندا 3 كەسیان بەرەگەز ئەمەریكین، یەكێك لە ئەندامانی تیمی فریاكەوتنی ئاگر كوژێنەوەی ناوچەكە، بەCCNرایگەیاند: سەر لەبەیانی زووی ئەمڕۆ، بەهۆكارێكی نادیارەوە، ئاگرێكی گەورە، ناوچەی گەشتیاری ئۆلۆنغابۆی لە باكووری فلیپین گرتەوە، لەدەرنجامدا 6 كەسی بیانی بوونە قوربانی و لێكۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری سەرهەڵدانی ئاگرەكەش دەستپێكردووە، جۆس بۆرلاغ داتان لەتیمی ئاگركوژێنەوەكە هەروەها رایگەیاند: ناسنامەی 4 لە قوربانییەكانمان ناسیوەتەوە كە سێیان ئەمەریكین و یەكێكی تریش بەڕەگەز خەڵكی كۆریای باشورە، دوو قوربانییەكەی دیكەش بەهۆی خراپ سووتانیانەوە، نەزانراوە، كە سەر بەكامە شوێن و وڵاتن، بەڵام لێكۆڵینەوەكان دواتر ئاشكرای دەكات. شایەنی باسە ئەم رووداوە، پاش كۆمەڵكوژییەكەی هەفتەی رابردووی نزیك مانێلا دێت، كە چەكدارێك دەستدرێژی گولەی كردبووە سەر خەڵك و بەهۆیەوەش دەیان كەس كوژران و برینداربوون .




